بودجەی ساڵی ٢٠٢١ی عیراق رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت

وەزارەتی پلاندانانی  عیراق ڕایدەگەیەنێت" بودجەی ساڵی ٢٠٢١ رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەیەوە بڕیارە دواتر رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بکرێت".

 

ئاژانسی فەرمی هەواڵی عیراقی بڵاویکردووەتەوە، وەزارەتی پلاندانانی عیراق پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١یان رەوانەی وەزارەتی دارایی کردوە و بۆ پەسەندکردنی، رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکەن.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، حكومه‌تی عێراق ڕه‌زامه‌ندی نیشانداوه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی ٢٠١٩ پشكی هه‌رێم له‌پاش ڕاده‌ستكردنی داهاتی ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه‌، نیوه‌ی داهاتی ده‌روازه‌ سنورییه‌كان، پشكی  ١٢.٥٧%  بداته‌ هه‌رێمی كوردستان.

 

بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی ١٠ی داهاتوودا، پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیی بچێتە ناو پەرلەمانی عێراق و دەنگی لەسەر بدرێت.



PM:02:29:06/09/2020