ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە جیهاندا ٢٧ ملیۆن كەسی تێپەڕكرد

ئەمڕۆ یەكشەممە، ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری جیهاندا ٢٧ ملیۆنی تێپەڕاند.

بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٧ ملیۆن و ٩٧ هەزار و ٣٠٦ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون،  ٨٨٤ هەزارو ٣٣٦ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ١٩ ملیۆن و ٢١٣ هەزار و ٤٤٣ توشبوو چاکبونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا شەش ملیۆن و ٤٣٢ هەزار و ١٠٣ هەڵگری ڤایرۆسەکەن، لەو ژمارەیەش ١٩٢ هەزار و ٨٥٠ کەس گیانیانلەدەستداوە و سێ ملیۆن و ٧٠٧ هەزار و ١٢٨ کەسیش چاکبونەتەوە.

PM:03:26:06/09/2020