ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی گشت ئه‌ندامانى په‌رله‌مانی كردووه تیایدا ئاگاداریان ده‌كاته‌وه كه‌خاڵێكی تر به‌ڕیزبه‌ندیی (چواره‌م) بۆ به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنی ژماره (3)ى ئاساییی رۆژی سێشهمه 2020/9/8 زیادكراوه.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، بەپێی حوكمی بڕگه (چواره‌م)ی مادده‌ی (48) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌زیادكردنی بڕگه‌یه‌ك بهڕێزبهندیی (چواره‌م) بۆ به‌رنامه‌ی كاری ژماره (3)ی رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 2020/9/8 به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
چواره‌م: سوێندخواردنی پاڵێوراو (عمر عبدالله فتاح محمد) له شوێنی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ده‌ستله‌كاركێشاوه (سۆران عمر سعید) به‌پێی حوكمی مادده‌ی (27) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.