فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی ئامێدیان كرد

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردوومانی چەند شوێنێکی ئامێدیان كرد لە پارێزگای دهۆك.
 
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی مژێ و سەرگەلێ لە ناوچەی بەرێگارێ کرد لە سنووری قەزایی ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک. 

تا ئێستا زیانە گیانی و مادیەکانی هاوڵاتیان نەزانراوە. 

دوێنێ وەزارەتی بەرگری توركیا بە فەرمی رایگەیاند، ئۆپراسیۆنی زەمینیان لە سنوری هەرێمی كوردستان كۆتایی پێهێناوە كە ئۆپراسیۆنەكەیان بە ناوی (چنگی پڵنگ) ناوهێنابوو لە رۆژی ١٧ی حوزەیرانەوە دەستی پێكردبوو. 
 


PM:08:03:07/09/2020