هاتوچۆی هه‌ولێر: وەستانی ئۆتۆمبێل لە پێنج شەقامی سەنتەری شارەكە قەدەغەدەكرێت

بڕیاره‌ سبەینێ هاتوچۆی هەولێر وەستاندنی ئۆتۆمبێل لە پێنج شه‌قام قه‌ده‌غه‌ بكات و تەنها رێگە بە وەستانی کاتی بدات.

 

فازل حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، سەرجەم دوكاندار و خاوەنكارەكان پزیشك و دەرمانساز و خاوەنكارە پزیشكییەكانی شەقامی پزیشكان و شەقامی باتە و شەقامی ٢٠ مەتری دەووری قەڵا و پاركی شار دەكەینەوە، كە لە سبەی سێشەممە ٨ی ئەیلول پارك كردنی ئۆتۆمبێل لەو شوێنانە قەدەغە دەكرێت.

 

ڕاشیگەیاندووە" تەنها ڕێگا دەدرێت بەوەستانی كاتی بۆیە دەبێت هەمووان ئۆتۆمبێلەكانیان لەگەراجەكان ڕابگرن كە ئەم هەنگاوەش بەمەبەستی كەمكردنەوەی قەرەباڵغی و نەهێشتنی خنكانە لە سەنتەری شار".

 

هاتوچۆی هەولێر جەختی كردۆتەوە كە" هەر شۆفێرێک سەرپێچی بکات سزا دەدرێت بە بڕی ٣٠ هەزار دینار کە سزای وەستانە لەشوێنی قەدەغەو لەحاڵەتی بەردەوامی یان دوبارەکردنەوەی سەرپێچییەکە، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا دەگیرێت". 



PM:10:01:07/09/2020