رەزامەندی لەسەر مووچەی ٥ مانگی فەرمانبەرانی فیدراڵی دەدرێت



حوکمەتی بەغدا رەزامەندی لەسەر دابەشکردنی مووچەی پێنج مانگی( ٤، ٥، ٦، ٧، ٨) فەرمانبەرانی هەرێم کە سەر بەحکومەتی فیدراڵین درا.

 
سێ پەرلەمانی کورد، ئەحمەد حاجی رەشید، غالب محەمەد، سەرکەوت شەمس، لە راگەیاندنێکدا دەڵێن" ئەمڕۆ سێ شەممە لەسەردانمان بۆ وەزارەتی ناوخۆ فیدڕاڵی پرسی موچەی فەرمانبەرانی فیدڕاڵی (رەگەزنامە و نفوس، پاسپۆرت، نشینگە) توانرا پرسی موچەی ئەو پێنج یەکلای بکەینەوە لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ناوخۆی فیدڕاڵی." 


هەروەها لەو راگەیاندنەدا هاتووە "لە کۆبونەوەمان لەگەڵ (لیوا عسام) بەرێوەبەری گشتی دارایی وەزارەتی ناوخۆ پرسی موچەی فەرمانبەرانی فیدڕاڵیمان تاوتوێکرد کە پێنج مانگە دواکەوتووە، لیوا عسام واژوی لەسەر تەمویلی موچەی ئەو فەرمانگە فیدڕاڵییانکرد و هەر ئەمرۆ سەرۆک وەزیران واژوی لەسەر ئەکات و پارەکە رەوانەی هەرێم ئەکرێت".


ئەو سێ پەرلەمانتارە روونکردنەوەی زیاتر دەدەن" بەپێی بریارەکە بۆهەر مانگێک یەک ملیار و ۸٠٠ ملیۆن دینار بۆ هەرێم دەنێردرێت کە دەبێت بێ لێبرین موچە ئەو پێنج مانگە دابەشبکرێت و هیچ بیانوییەک نیە بۆ لێبرین یان دواخستنی موچەی ئەو فەرمانگانە چونکە سەرەڕای ئەو پارەیەی بەغداد دەینێرێت داهاتی ئەو فەرمانگانەش لای حکومەتی هەرێمە و بۆ بەغداد ناگەرێتەوە. بۆیە هەر بریارێک بۆ کەمکردنەوەی موچەی ئەو فەرمانگە فیدڕاڵیانە لەلایەن هەرێمەوە لێپرسینەوەی لێدەکەوێتەوە".




AM:11:42:08/09/2020