ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای ئاشکرا کرد کە لە ئامەد شەهید بوون.
هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشکرایکرد" لهو شەڕەدا هاوڕێیانمان نومان و ئاد گورزی گەورەیان لە دوژمن دا و تاوەکو دوا گولـلەیان شەڕیان کرد و شەهید بوون".
دەقی راگەیەندراوەکەی هەپەگە:
"لە ٨ی حوزەیران دا لە نزیک گوندی هندس لە ناوچەى شەهید کەنداڵ لە ئامەد و لە کاتی ئۆپراسیۆنی سوپای تورکی داگیرکەردا، لە نێوان هێزەکانمان و داگیرکەراندا شەڕێک روویدا.
لەو شەڕەدا هاوڕێیانمان نومان و ئاد گورزی گەورەیان لە دوژمن دا و تاوەکو دوا گولـلەیان شەڕیان کرد و شەهید بوون. ناسنامەى ئەو هەڤاڵە شەهیدانەمان بەمشێوەیەیە:
نازناو: نومان بروسک هەلهەل
ناو و پاشناو: رەمەزان ئۆگیورلویان
شوێنی لە دایکبوون: ئامەد
ناوی دایک و باوک: موحتەرەمە – محەمەد سەلیم
کات و شوێنی شەهید بوون: ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ – ئامەد
نازناو: ئادر خزنگۆس
ناو و پاشناو: رەمەزان گۆرکان
شوێنی لە دایکبوون: ئامەد
ناوی دایک و باوک: خاتون – ئیبراهیم
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ – ئامەد
هاوڕێیانمان نومان و ئادر لە قەڵای بەرخودانی ئامەد لە دایکبوو بوون. ئامەد یەکێک لەو شوێنانەیە، کە یەکەم تۆوی بەرخودانی تیادا چێنراوە و لە بەرامبەر زوڵمی دەوڵەتی تورک دا بە بەرخودانەکەى خۆی رۆح و گیانی کردووە بە بەر بەرخودانی ئازادی دا. لەسەر ئەو خاکە بەرخودان و تێکۆشان لە دژی زاڵمان بووە بە ناواخن و جەوهەری ناوەکی. هاوڕێیانمان نومان و ئادر بۆ درێژەدان بەو ناواخن و جەوهەرە و بۆ ئەوەى ببن بە یەکێک لە پێشەنگەکانی ئەو تێکۆشانە شکۆمەندانەیە، روویان لە چیا ئازادەکان کرد.
هاوڕێیانمان لە زۆرێک لە ناوچەکانی بەرخوداندا بەشدار بوون و تێکۆشاون. ساڵەهای ساڵ لە ناو ریزەکانی بەرخودان لە ئامەددا بوون. هاوڕێیانمان نومان و ئادر بە ئیرادەی بەهێزی ئاپۆیی و تەنها بۆ خۆیان لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر چەندین کاتژمێر شەڕی گەورەیان کرد و گورزی قورسیان لە داگیرکەران دا. بەرخودانی هاوڕێیانمان نومان و ئادر هەموو کات بۆ تێکۆشانی ئازادی دەبێتە چاوگەى ئیلهام.
سەرەتا لە بنەماڵە هێژاکانی هاوڕێیانمان نومان و ئادر و گەلی کوردستانی وڵاتپارێز سەرەخۆشی دەکەین و بەڵێن دووبارە دەکەینەوە، کە ئێمە ئاڵای ئازادیی شەهیدە قارەمانەکانمان بە سەرفیرازی دەکەیەنین".