لە ڕۆژئاوای کوردستان ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتە ٧٣٨ حاڵەت

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوا ٣٤ حاڵەتی نوێی تووشبوونی بە کۆرۆنا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاگەیاند، بەمەش کۆی گشتی توشبووانیش گەیشتە ٧٣٨ کەس.

د. جوان مستەفا، ھاوسەرۆکی دەستە تەندروستی لە بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکورو رۆژھەڵاتی سوریا راگەیاند" ٣٤ توشبووی نوێی کۆرۆنا لە باکورو خۆرھەڵاتی سوریا تۆمارکران، بە جۆرێک حەسەکە ٨ توشبوو،  شەش توشبوو لە رەققە، شەش توشبووش لە شەهبا و لە قامشلۆش سێ توشبوو بوون".

راشیگەیاند" ١٧ کەس لە تووشبووەکان لە دوای چارەسەرکردن باری تەندروستییان باش بووە، بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەى باری تەندروستییان باش بووە گەیشتووەتە ٢٢٩ کەس". 

ھاوسەرۆکی دەستە تەندروستی لە بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکورو رۆژھەڵاتی سوریا ئاشکراشیکرد: بەگشتی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ٧٣٨ کەس تووشی نەخۆشی و پەتای کۆرۆنا بوون و ٤٢ کەسیش بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لە دەستداوە. 

AM:09:40:09/09/2020