ئەمڕۆ چوارشەممە، ژمارەی مردوانی كۆرۆنا لە سەرانسەری جیهاندا ٩٠٠ هەزاری کەسی تێپەڕاند.
بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٧ ملیۆن و ٧٤٣ هەزار و ٥١٢ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، نۆ سەد و یەک هەزارو ٣٧ توشبووش گیانیانلەدەستداوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا شەش ملیۆن و ٥١٤ هەزار و ٣٧٦ كەس و ١٩٤ هەزار و ٣٧ كەسیش گیانیان لەدەستداوە.