له ڕۆژئاوای کوردستان ئامارەکانی ڤایرۆسى کۆرۆنا بهرز دهبێتهوه
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوا ڕایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێرى رابردودا، ٣٤ تووشبووی نوێ ڤایرۆسى كۆرۆنا لە ناوچەکانی باکووری سووریا تۆمار کراون و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە ٧٣٨ کەس".
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری لە رۆژئاوای کوردستان لە راگەیەنراوێکدا نوێترین ئاماری توشبووان و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنای بڵاویکردەوە، بەپێی ئامارەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٤ توشبووی نوێ لە ناوچەکانی باکووری سوریا تۆمارکراون.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری ئەوەشی خستوەتەڕوو: تائێستا ١٧ توشبووی کۆرۆنا چاکبونەتەوە، هیچ حاڵەتێکى گیانلەدەستدانیش لەو ماوەیەدا تۆمار نەکراوە.
بەگشتی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ٧٣٨ کەس تووشی نەخۆشی و پەتای کۆرۆنا بوون و ٤٢ کەسیش بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لە دەستداوە، ٢٢٩ توشبووی کۆرۆناش چاکبونەتەوە.
AM:11:12:10/09/2020