پەکەکە: ئەوەی دەیەوێت هەولێر داگیربکات تورکیایە نەک پەکەکە

پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) وەڵامی وتەكانی وەزیری دەرەوەی توركیای دایەوە و رایگەیاند،"داگیرکردنی هەولێر تەنها پلانی تورکیایە".


لەوەڵامی ئەو وڵاتانەی وەزیری دەرەوەی توركیا، کۆمیتەی دیپلۆماسیی پەکەکە رایگەیاند"ئەو لێدوانەی مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا، کە وتبوی 'پەکەکە دەیەوێت دەستبەسەر هەولێردا بگرێت'، لێدوانی بێچارە بوونە."


راشیگەیاندوە،"هەولێر پایتەختی باشوری کوردستانە. سلێمانیش دوەم گەورە شارە... هێنانە پێشەوەی بابەتێكی وەک دەستبەسەرداگرتنی هەولێر، تەنها دەکرێت لە پلانی ناوەندەکانی شەڕی تایبەتی کۆماری تورکیادا بێت. ئامانجی ئێمەی پەکەکە ئەوەیە، کە داگیرکەریی کۆماری تورکیا لە کوردستان کۆتایی پێبهێنین و دەریان بکەین و کوردستان ئازاد بکەین".


ئاماژەی بەوەشكردوە،"پەکەکە مافی ئەوەی هەیە لە هەمو کوردستاندا تێبکۆشێت"
 


PM:11:23:10/09/2020