شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت" ئەگەر هاتنی كازمی بۆ سلێمانی بۆ ئه‌وه‌یه كه نانی نیوه‌ڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عێراق بخوات ئه‌وه پێویستی نه‌ده‌كرد خۆی ماندوبكات و ئه‌و هه‌مو رێگه‌یه بكوتێت، ده‌یتوانی له‌به‌غدا ئه‌و برنج و فاسولیایهی له‌گه‌ڵدا بخواردایه".
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە وتارێکیدا بە ناونیشانی "سه‌ردانی كازمی بۆ سلێمانی" بڵاوکردەوە، كە تێیدا نابراو رەخنەی توند لە بەرنامەی سەردانەكەی ئەمڕۆی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ سلێمانی دەگرێت و ڕایگەیاند" بێگومان جێگه‌ی ده‌ستخۆشیه كه به‌رێز كازمی قۆڵی لێ هه‌ڵماڵیووه و به‌رنامه‌ی چاكسازی و گۆڕانكاری بۆ عیراقێكی نوێ داده‌رێژێت به‌ڵام پێویسته به‌ر له‌هه‌موو شتێك چاوێك به‌تیمی پڕۆتۆكۆڵهكهیدا بخشێنێته‌وه".
وتیشی" ئه‌گه‌ر هاتنی كازمی بۆ سلێمانی بۆ ئه‌وه‌یه كه نانی نیوه‌ڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عیراق بخوات ئه‌وه پێویستی نه‌ده‌كرد خۆی ماندوو بكات و ئه‌و هه‌موو رێگه‌یه بكوتێت، ده‌یتوانی له‌به‌غدا ئه‌و برنج و فاسولیایهی له‌گه‌ڵدا بخواردایه، تیمی پڕۆتۆكۆڵی جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌بوو ئاگاداریان بكردایه كه مه‌زاری شكۆی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له دهباشانە و باره‌گای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له مێرگه‌پان نیه".
لە كۆتایی وتارەکەیدا شاناز ئیبراهیم ئەحمەد هیوای خواستووە كە" هیچ ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی خۆی تووشی رەخنەی جه‌ماوه‌ر نه‌كات به به‌شداری كردنی لهخوانهكهی سبه‌ینێدا ئه‌گه‌ر هاتوو به‌رنامه‌ی سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ سلێمانی گۆڕانكاری تێدا نه‌كرێت".
بڕیارە ئەمڕۆ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە شوێنی حەوانەوەی بەرهەم ساڵح لە هاوینە هەواری مێرگەپان چاوی بە نوێنەری هێزە سیاسیەکانیش بکەوێت.