ناوەرۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکی هەریمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکراکرا و بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێم، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا داکۆکی‌یان کردووە له گرنگیی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور و گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێکی بنچینه‌یی كه خزمه‌ت به ته‌واوی وڵات و پێكهاته‌كانی بكات.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا بڵاویکردەوە، سه‌ر له به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى ١١ى ئهیلوول، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ كرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا سەرۆکایەتی هەرێم ئاشکراشیکردووە: له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى گشتيى وڵات و دۆسيا هاوبه‌شه‌كانى نێوان حكوومه‌تى فيدراڵ و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران و هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى يهكڕيزى و يه‌كهه‌ڵوێستى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى دۆخه‌كه و ته‌حه‌دياتى ئێستا كرده‌وه.
هه‌ردوولا داكۆكييان له گرنگيى گفتوگۆى هه‌ولێر – به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و گه‌يشتن به چاره‌سه‌رێکی بنچینه‌یی کرده‌وه كه خزمه‌ت به ته‌واوى وڵات و پێكهاته‌كانى بكات.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له به‌رده‌واميى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى ئه‌منيى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆرستانى داعش كرايه‌وه، به شێوه‌يه‌ك سه‌قامگيرى دابين بكات و هاوكار بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان و به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنێكى سه‌ركه‌وتوو كه ئيراده و خواستى هاووڵاتيان به‌رجه‌سته بكات.