کازمی گەیشتە پارێزگای هەڵەبجە

کەمێک پێش ئێستا مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە پارێزگای هەڵەبجە و لەلایەن پارێزگار و لێپرسراوانی ئیداری و حزبی شارەکەوە پێشوازی کرا. 

 

کەمێک لەمەوبەر مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق گەیشتە شاری سلێمانی و لەلایەن پارێزگار و  لێپرسراوانی ئیدارەی شارەكەوە پێشوازی لێكرا، لەسەردانەکەیدا بڕیارە کازمی تاجە گوڵینە لەسەر مەزاری قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە دابنێت، پاشان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیداره‌كه‌ تاوتوێی پێداویستی و داواكاریه‌كانیان ده‌كات.

 

دوێنێ پێنجشەممە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتی وەفێک گەیشتە هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و هەریەکە لە جێگرانی سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و بەشێک لە وەزیرەکانی حکومەتی هەرێم پێشوازی لێکرا، ئه‌مڕۆش هه‌ینی كازمی ده‌گاته‌ شاری سلێمانی و ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی حكومی و حزبی ئه‌نجامده‌دات.

 


PM:05:09:11/09/2020