نازم شاکری عێراقی کۆچی دوایی کرد

نازم شاکر راهێنەر و ئەستێرەی پێشووی عێراقی بەهۆت ڤایرۆسی کۆرۆناوە کۆچی دوایی کرد.

نازم شاکر چەند رۆژێکە لە شاری هەولێر لە نەخۆشخانەیەک چارەسەری وەردەگرت، بەڵام بەهۆی کاریگەری ڤایرۆسەکەوە ئەمڕۆ لە هەولێر گیانی لە دەستدا.

لە چەند رۆژی رابردوو وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق عەدنان دەرجال سەردانی کردبوو، ئامادەی خۆی بۆ چارەسەری نیشاندا، بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.

نازم شاکر راهێنەری پێشووی یانەی هەولێر بووە، پێشتر کاری راهێنەرایەتی بۆ چەند یانەیەکی عێراقی کردووە.



PM:08:23:11/09/2020