پەرلەمانی کوردستان لەسەر کووشتنی دوو خووشکەکەی چەمچەماڵ هاتە دەنگ



لیژنەی داکۆکیکردن لەمافی ئافرەتان لە پەرلەمانی کوردستان بەدواداچون بۆ  ئەو ڕێکارانە دەکەن کە گیراونەتەبەر بۆ گەڕاندنەوەی دو خوشکەکەی چه‌مچه‌ماڵ بۆ ناو خانەوادەکەیان و گەیشتنیان بەو "کارەساتە دڵتەزێنە".
‏‎
لیژنەی داکۆکیکردن لەمافی ئافرەت لەپەرلەمانی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردوە، "بەداخەوە لەچەند ڕۆژی ڕابردودا هەواڵی کوشتنی دو خوشکە جوانەمەرگەکەی چەمچەماڵ خەمباری کردین، وەک هەواڵی هەمو کوشتنەکانی تری بەناهەق و بەناوی شەڕەفەوە دایچڵەکاندین، ‏‎ئەم دو خوشکە تەنها لەدەست توندوتیژی و خراپ مامەڵەکردنی باوکیان بەرامبەریان هانایان بۆ دەزگاکانی حکومیی پەیوەندیدارو پەناپێگرتنیان بردوە، ئەوان لەخانەی داڵدەدانی ئافرەتان داڵدە درابون تا بەدوربن لەهەر هەڕەشەیەک لەسەر ژیانیان".

 
لیژنەی داکۆکیکردن لەمافی ئافرەتان ئەوەشی باس لەوەش دەکات، دەبێت هەموان پێکەوە کار بکەن بۆ نەهێشتنی ئەو دیاردە "نەگریسەی کۆمەڵگەکەمان" و بەرگری لەمافەکانی ئافرەت و پاراستنیان لەهەرێمی کوردستان بکەین.


تەرمی دو کچی تەمەن ٢٠ ساڵ و ١٧ ساڵان رۆژی ٩ی ئەیلول له‌گوندی ئیبراهیم ئاغا لە قەزای چه‌مچه‌ماڵ‌ دۆزرانەوەو گومان هەیە باوکیان کووشتبنی.

 


PM:09:47:11/09/2020