هەپەگە كوژرانی حەوت سه‌ربازی توركیای راگه‌یاند

ئەمڕۆ ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە بارەی زنجیرە چالاکییەکانی گەریلاوە ڕاگەیەندراێکی بڵاو کردەوە و ڕایدەگەیەنێت" لە هەنگاوی شۆرشگێری جەنگی حەفتانیندا بۆ یادی ئەو گەریلایانەی كە شەهیدبوون چالاكی ئەنجامدان ٩ سەربازی سوپا كوژران و ١١ ی دیكەش بریندار بوون". 

هەپەگە لەبارەی چالاکیەکانی حەفتانین ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:

 

"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکی بەهێز ئەنجامدرا. زانیاریەکان لەبارەی چالاکیەکان بەم شێوەیەن:

گەریلاکانی یەژاستار ٥ سەربازیان سزادا

٩ی ئەیلول کاتژمێر ١٥:١٥ هێزەکانمان یەژاستار لە گردی موهابیری خانتوور چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا سەنگەری دوژمن لەسەر گردەکە ڕووخێنرا. ٥ سەرباز سزادران کە یەکێکیان ئەفسەرە و ٧ سەربازیش بریندار بوون.

سوپای داگیرکەری تورک بە ئۆبۆس و هاوەن گۆڕەپانی چالاکیەکەیان تۆپباران کرد و بە هەلیکۆپتەر سەربازە کوژراو و بریندارەکانی گواستەوە.

سەربازێک کە لەناو بلدۆزێرێکدا لەناوبرا

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێریدا هیزەکانمان ١١ی ئەیلول کاتژمێر ٠٨:٣٠ لە گردی کاتۆسولی بەکتۆریا لەدژی بلدۆزێرێکی سوپای داگیرکەری توک چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا کۆنترایەک کەلەناو بلدۆزێرەکەدا بوو لەناوبرا و ٣ سەربازیش کە لە دەوروبەری بلدۆزێرەکە بوون سزادران و ٤ سەربازیش برینداربوون.

سوپای داگیرکەری تورک بە ئۆبۆس و هاوەن گۆڕەپانی چالاکیەکەیان تۆپباران کرد و دواتر بە هەلیکۆپتەر کوژراو و بریندارەکانی گواستەوە.

چالاکیەکان بۆ یادکردنەوەی ئەو گەریلایانە ئەنجامدران کە لە جەنگی حەفتانیندا شەهید بوون.

٢ گەریلا شەهید بوون

لە ١١ی ئابدا لە گردی شەهید بەرخۆدانی خانتووری حەفتانین لە چالاکیەکدا لەدژی داگیرکەران هەڤاڵانمان هێرش و ئاکیف کە گورزی گەورەیان لە دوژمندا لە هێرشی ئاسمانیدا شەهید بوون. ناسنامەکانیان دواتر ئاشکرا دەکرێن.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەرێمەکانی پاراستنی میدیای بۆردومان کرد

فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک هەرێمەکانی پاراستنی میدیای بۆردومان کرد.

سوپای داگیرکەری تورک لە ٨ی ئەیلول کاتژمێر لەنێوان ١٠:٠٠ و ١٢:٣٠ دا دەوروبەری گوندی بازێی مەتینایان بۆردومان کرد.

لە ١٢ی ئەیلول کاتژمێر ٠٩:٠٠ گردی کەشانی هەرێمی حەفتانین بۆردومانکرا.

سوپای داگیرکەری تورک هەفتەیەک لەمەوبەر گردی بەکتوریا، گوندی رووس و شودن و دەوروبەری گوندەکانی سۆریا، شیلان و شنینێی هەرێمی کەشانێ بە هاوەن و هەلیکۆپتەر بۆردومان کرد. بەو هۆیەشەوە ئاگر بەر دارستانەکانی ناوچەکە کەوت."



PM:06:40:12/09/2020