لەیادی دایکبوونی کازم ساهیر بەم شێوەیە باسی پەیوەندی خۆی لەگەڵ سەدام‌و هەردوو کوڕەکەی دەکات



رۆژی ١٢ ئەیلول تەمەنی کازم ساهیر، "قەیسەری گۆرانی عەرەبی" پێدەنێتە تەمەنی ٦٣ ساڵەوە. 

 
لەو هەژمارانەی کازم ساهیر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی هەیەتی ئاهەنگی یادی لە دایکبوونی بڵاوکردەوە کە لە میسر ئاهەنگێکی گۆرانی وتنی سازکردووەو جەماوەرەکەی گۆرانی " هەموو ساڵێک بەخۆشی بۆ دەڵێنەوە: ئەویش شەرم رووخساری گرتووە".

 
ئەوەی تا ئێستا لە ژیانی ئەم هونەرمەندەدا تێکهەڵكێشراو پڕ گرفتە پەیوەندی ئەم هونەرمەندەیە بە سەرۆکی عێراق و هەریەک لە عودەی و قسەیەوە، کە واهەستدەکرا کازم لەبەر ئەو پەیوەندیە ناجۆرە ساڵی ١٩٩٦  و١٩٩٧ عێراقی جێهشت و نەگەڕایەوە.

 
ساڵی ٢٠١٧ دەوڵەتی کوەیت رێگای نەدا کازم ساهیر سەردانی وڵاتەکەی بکات بەهۆی ئەوەی پاڵپشتی سەدام حسێنی دەکرد، ئەو دەمە ئەو بێدەنگی شکاند و وتی " ئەوانە هەڵبستراون و راست نین".

 
ساهیر وتیشی" کە هاتوومەتە ژیانی هونەریەوە، هیچ بایەخێکی ترم نییە هونەرێکی جوان نەبێت کە خۆشەویستی و ئاشتی و میهرەبانی بڵاوبکاتەوە، هیچ پەیوەندیم بە سیاسەتەوە نییە".
 
هەواڵی ئەوە زۆر بوو کە کازم ساهیر بەهۆی ئەو سوکایەتییەی لەلایەن عودەیەوە لە کاتی ئاهەنگەکاندا پێیدەکرا، عێراقی جێهێشت، هەروەها باسی ئەوە دەکرا کە عودەی بەزۆر کازمی ناچارکردووە پێڵاوەکانی ماچ بکات.

 
کازم ساهیر لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی " ریاز" ی سعودی لە ٢٥ ئازاری ٢٠٠٨ پرسی پەیوەندی بە سەرانی رژێمی پێشوەوە یەکلایی کردەوە کاتێک وتی " من لەگەڵ سەدام حسین کۆنەبوومەتەوە"، بەڵام عودەی و قوسەی ناسیووەو لەگەڵیان دانیشتووم" .

 
هەروەها وتوویەتی" من دژی سەدام نەبووم، هەروەها پەیوەندیشم بە ئۆپۆزسییۆنەوە نەبووە، عێراقم وەک نیشتمان لەهەموو شتێک لا گرنگتر بووە.

 
هەروەها لە تەلەفزیۆنێکی لوبنانی وتوویەتی " رژێمی سەدام بە زۆر گۆرانی و سروودی بەکەس نەوتووەو من بەئارەزووی خۆم گۆرانیم بۆ رژێمی سەدام وتووە".
هەروەها وتوویەتی " ئەو رژێمە کەسی بەزۆر ناچار نەکردووە گۆرانیان بۆ بڵێت".

 


PM:09:12:12/09/2020