راپۆرتی یەکەی چاودێریی حکومەتی خۆجێی گەرمیان ئاشکرای دەکات، به‌شێک له قازانجی پڕۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنان له بواری نیشته‌جێبون دا، بۆ ئیداره‌ی گشتی ئه‌و حزبه ده‌چن.
رادیۆی دەنگ کە رادیۆیەکە ئۆفیسی سەرەکی لە گەرمیانە بڵاویکردۆتەوە " ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه که رادیۆی ده‌نگ مانگی ته‌موزی ساڵی 2019 بڵاویکردونه‌ته‌وه، له بنه‌ڕه‌ت دا یاداشتێکی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌کێتیه که بۆ مه‌کته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه ناردویانه، له به‌شێکی دا ئاماژه به‌وه‌ده‌که‌ن که پێنج کۆمپانیا له بواری وه‌به‌رهێنانی له که‌رتی نیشته‌جێبون دا له سنوره‌که ده‌ستبه‌کار بون و 8%ی داهاته‌که‌یان ده‌ده‌نه ئیداره‌ی گشتی، له‌کاتێکدا کۆمپانیا هه‌یه ئاماده‌یه 50%ی داهاته‌که‌ی بدات به‌و حزبه ئه‌گه‌ر رێگه‌ی بده‌ن پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبون ئه‌نجام بدات".
له‌میانه‌ی به‌دواداچونی راپۆرتی ژمارە 11 یەکەی چاودێری حکومەتی خۆجێی گەرمیاندا، کۆمپانیاکان هیچ ئاماژه‌یه‌کیان به‌م خاڵه نه‌دا و بێئاگایی خۆیان له‌باره‌یه‌وه ده‌بڕی.
هاوکات به‌ڕێوبه‌ری وه‌به‌رهێنانی گه‌رمیان بە وەکالەت ( مەحمود لەتیف)، له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌وه ده‌ڵێت" هیچ ئاگاداری ئەوە نیم کە لە %٨ی داهاتی پرۆژەکان بۆ ئیدارەی گشتی یەکێتی بچێت، تاوەکو ئێستاش ئەو لایەنە هیچ فشارێکی نەکردوە کە دوای بەش بکات و داواکاری هەبێت لە خودی خۆم".