سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
سیستانی نامەیەکی گرنگ ئاراستەی سیاسیەکان و خەڵکی عێراق دەکات
مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، عەلی سیستانی لەگەڵ نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان جینین پلاسخارت کۆدەبێتەوەو، لە دوای کۆبوونەوەکە نامەیەکی گرنگی سیاسی ئاراستەی سیاسیەکان و خەڵک دەکات.
لەو پەیامەدا کە نوسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق بڵاویکردەوە تیایدا هاتووە " پێویستە، هەڵبژاردنەکان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجامبدرێ کە ساڵی داهاتووە".
نوسینگەی عەلی سیستانی لە بەیاننامەکەدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، " پێویستە سەرجەم رێنمایی و رێکارەکان بۆ بەڕێوەچونی پیشەیانەی پرۆسەکە بگیرێنەبەر، بۆ ئەوەی هانی هاوڵاتیان بدرێت بە گەرموگوڕی بەشداری بکەن، بۆیە پێویستە هەڵبژاردنەکان بەیاسایەکی دادپەروەرانە کە دوربێت لە بەرژەوەندی بەشێک لە هێزە سیاسییەکان و بەهەماهەنگی نەتەوە یەکگرتوەکان بەڕێوەبچێت".
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە هەڵبژاردنی پێشوەخت پێدانی دەرفەتە بە هاوڵاتیان بۆ ئەوەی بە ئازادی و دور لەفشار نوێنەرانی خۆیان هەڵبژێرن، نوێنەرانێک کە شایستە بن و کار بۆ چارەسەری کێشەکان بکەن، بەپێچەوانەوە جێبەجێنەکردنی ئەو پێشمەرجانە وادەکات هەڵبژاردنی پێشوەخت کێشەکان ئاڵۆزتر بکات و هەڕەشە لەسەر داهاتوی وڵات و رۆڵەکانی دروست دەکات.
دەربارەی ئەو هەنگاوانەی حکومەتی بەغدا گرتوویەتە بەر، لە بەیاننامەکەی عەلی سیاستانی ئەوە خراوەتەڕوو، حکومەتی عێراق بەهەمو توانای خۆیەوە بەردەوام بێت لە بەدیهێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی، کۆنتڕۆڵی خاڵە سنورییەکان، باشترکردنی رۆڵی هێزە ئەمنییەکان، سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت و هێشتنەوەی چەک لەدەستی دەوڵەتدا، هەروەها رێگە نەدات بە دابەشکردنی وڵات و حکومڕانیکردنی ناوچەکان لەلایەن گروپی چەکداری جیاواز و بەناوی جیاواز لەدەرەوەی یاسا.
باس لەوەش کراوە کە حکومەت هەنگاوی کرداری بۆ بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و هەڵدانەوەی دۆسیەی گەندەڵی گەورە دەستپێبکات دور لە تۆڵەسەندنەوە، ئەوەش بە ئاماجی بەسزاگەیاندنی گەندەڵکاران و گەڕاندنەوەی مافی گەل، هەروەها حکومەت لێکۆڵینەوە لە گروپە تاوانکارییەکان بکات کە خەڵكی بێ تاوان دەکوژن و روبەڕوی یاسایان بکاتەوە.
دەربارەی سەروەری عێراق لە نامەکەی عەلی سیستانی ئەوە خراوەتە ڕوو " پاراستنی سەروەری عێراق و رێگرتن لەدەستوەردانی دەرەکی ئەرکی هەموانە و بۆ پاراستنی بەرژەوەندی گەلانی عێراقە، ئەو بابەتە نابێت تێکەڵ بکرێت بە بەرژەوەندی کەسی، حیزبی و ناوچەییەوە و پێویستە هەموان لە ئاست بەرپرسیارییەوە مامەڵە بکەن لە پاراستنی سەروەری عێراق، سەربەخۆیی و پاراستنی سەربەخۆی بڕیاری سیاسی و نیشتیمانییان".
PM:01:53:13/09/2020
سیستانی
هەڵبژاردن
خاڵە سنوریەکان
" سپی "ناوی ژمارەیەک لە کاندیدەکانی لیستی بەرەی گەل ( لاهور شێخ جەنگی ) بڵاودەکاتەوە
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردیدا بەمشێوەیە دەردەکەون
باوکی هالاند لە بەرشەلۆنەیە و لاپۆرتاش سەرقاڵی وەرگرتنی یاریزانە نەرویجییەکەیە
ئەستێرەکان
وێنە.. نوێترین دەرکەوتنی غەزەل مستەفا لە چەند وێنەیەکی جیاوازدا
وێنە.. شاعیر و پێشکەشکارێکی کورد لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکرا
وێنە.. دوو خانمە هونەرمەندی دیاری کورد پێکەوە دەرکەوتن
فەرامەرز ئەسڵانی گۆرانیبێژ و هونەرمەرندی ناسراوی ئێران کۆچی دوایی کرد
لە قەزای زاخۆ هونەرمەندێک کۆچی دوایی کرد
Spee Media