پشکی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢١ لە بودجەی عێراق ئاشکرا دەکرێت



ئەندامێكی کوردی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢١، ئاشکرا دەکات کە نزیكەی ١٢ ترلیۆن دینارە كە یەكسانە بە ١٠ ملیار دۆلار.


لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی، شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاندووە" لە پرۆژە یاسای ساڵی ٢٠٢١ی عیراق لەسەدا ١٢،٦٧%ە، كە بە نزیكەی 12 ترلیۆن دینار دەخەمڵێندرێت.


ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت "مووچەی پێشمەرگە لە بودجەی ساڵی ٢٠٢١دا بۆ ٧٦ ملیار دیناری مانگانە زیادكراوە، واتە شایستە داراییەكانی پێشمەرگە لە ساڵێكدا دەگاتە ٩١٢ ملیار دینار.


شیروان میرزا باس لەوەش دەکات رێككەوتنی نوێی حكومەتی فیدراڵی‌و هەرێمی كوردستان لەبەرژەوەندی هەردوولادایە، بەڵام ئەم رێككەوتنە لەسەر ئەوە ماوەتەوە لە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت‌و پەسەند بكرێت.
 


PM:07:12:13/09/2020