پێشمەرگەی دێرین‌و کەسایەتیەکی دیاری هەولێر بە کۆرۆنا گیان لەدەستدەدات



کەسایەتی دیاری هەولێر و پێشمەرگەی دێرین ( قادر قەهار موستەفا ) ئەمڕۆ دوو شەممە بە کۆرۆنا لە هەولێر گیانی لە دەستدا.


قادر قەهار مستەفا کەسایەتی دیاری هەولێر، برای شەهیدی پارێزەر و کادیرو ئەندامی سەرکردایەتی بزووتنەوەی سۆسیالیستیە کە ساڵی ١٩٧٩ لەلایەن هێزەکانی رژێمەوە دەستگیرکراو بێ سەروشوێن، شەهید کرا.


ئەم کەسایەتییە کە دانیشتووی هەولێرە و تەمەنی ٧٥ ساڵە، ماوەی ١٢ رۆژە لە نەخۆشخانەی هەولێرە، ئەم بەیانییە ١٤ی ئەیلول بەهۆی کۆرۆناوە کۆچیی دوایی کرد.


بەهرۆز گەڵاڵی کادیری پێشکەوتووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و نوێنەری پێشووی ئەو حیزبە لە  تورکیا کە ئامۆزای ئەم کەسایەتیەی هەولێرە، جگە لە پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە لە رێگای ماڵپەڕی " سپی " یەوە سەرخۆشی خۆی راگەیاندو سووپاسی هەموو ئەو کەسانەی کرد لەرێگای تەلفون و هەر شێوەیەکی تری پەیوەندی بەشداری پرسەو ئەو خەمە گەورەیەیان کردوون.
 


PM:12:11:14/09/2020