یاریزانێکی بەرشەلۆنە ماڵئاوایی دەکات


یاریزانێكی یانەی بەرشەلۆنە لە چەند کاتژمێری داهاتوو ماڵئاوایی  دەکات و یانەکەی جێدەهێڵێت.

رۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویان کردووەتەوە،ئارتۆرۆ ڤیدالی چیلی و یاریزانی ناوەندی یاژنەی بەرشەلۆنە، ریزەکانی یانە کەتەلۆنیەکە بەرەو ئینتەرمیلان جێدەهێڵێت و ئەو یاریزانە چەند کاتژمێرێکی کەمی ماوە لە یانە کەتەلۆنیە.
ڤیدال لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە رێککەوتووە لەو مووچەی کە ماوە خۆشبێت، ئەمەش کارئاسانی بۆ چوونی بۆ یانە ئیتاڵیەکە کردووە.
بێجگە لە ڤیدال لە رۆژانی داهاتوو پێشبینی دەکرێت هەریەکە لە تۆدیبۆ، سوارێز و ئۆمتیتی یانەکە جێبهێڵن، ئەمەش پاش ئەوەی کومان پشتیان پێنابەستێت.
 


PM:04:25:14/09/2020