حکومەتی عیراق پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٠ی پەسەند کرد و ڕەوانەی پەرلەمانی کرد

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی ٢٠٢٠ی عێراقی پەسند كرد و رەوانەی پەرلەمانی كرد بەمەبەستی پەسندكردنی.

 

ئەحمەد مەلا تەڵاڵ وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تویتەر" لە نووسینێکیدا ڕایگەیاند" بە مەبەستی رێكخستنی پرۆسەی خەرجكردن و دابینكردنی خەرجییە پێویستەكان بۆ سێ مانگی داهاتووی ئەمساڵ، وەك پابەندی حكوومەت بە بڕیاری پەرلەمان، ئەنجوومەنی وەزیران پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراقی بۆ ٢٠٢٠ پەسند كرد و رەوانەی پەرلەمانی كرد".

 

دوێنێ شێروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند" پشكی هەرێمی كوردستان لە رەشنووسی بودجەی ٢٠٢٠ باشە و هەنگاوێكە بەرەو سەقامگیریی پەیوەندییەكانی هەردوو حكوومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان".



PM:04:39:14/09/2020