تەندروستی عێراق دواین ئاماری توشبووانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردن و چاکبونەوەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە زیاتر لە چوار هەزار تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە. 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو چوار هەزارو ١٦٩ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٧٢ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و چوار هەزار و ٤٢٧ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٢٩٤ هەزار و ٤٧٨ كەس و لەوانە هەشت هەزارو ٨٦ كەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٢٢٩ هەزارو ١٣٢ كەسیان چاكبونەتەوە و زیاتر لە ٥٧ هەزارو ٢٦٠ كەسیشیان لە نەخۆشخانەكانن كە لەوانە ٥٣٩ توشبوویان لە ژێر چاودێری چڕدان. 

PM:05:26:14/09/2020