وێنە.. یەکێک لە خوێندکارە کچەکانی هەڵکەوت زاهیر ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا

خانمە گۆرانیبێژی ئوردنی و یەکێک لە خوێندکارەکانی ئاوازدانەری کورد هەڵکەوت زاهیر، دیانا کەرەزون ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا.

ئەکتەر و گۆرانیبێژی ئوردنی دیانا کەرەزون لە پێگەی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام وێنەی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاوکردەوە و هیچ ئاهەنگێکی نەکرد. 
 
دیانا کەرەزۆن خانمە هونەرمەندی ئوردونی ساڵی ١٩٨٣ لەدایكبووە، دایکی بە ڕەچەڵەك کوردە، یەکەمین براوەی بەرنامەی "سوبر ستار العرب" بووە و، پێشتر گۆرانیی بە زمانی کوردی وتووە بە هەردوو شێوەزاری بادینی و سۆرانی، کە لە ئاواز و تێکستی هەڵکەوت زاهیر بوون. 

PM:07:03:14/09/2020