بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە پەرلەمانی کوردستان، کاتژمێر ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆ دانیشتنی ئاسایی خولی پایزەی ئەنجامبدات و به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له دوو بڕگه پێكهاتووه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بێت به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممە، به‌مشێوه‌یه:
یه‌كه‌م: به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای (له‌ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له هه‌رێمی كوردستان - عێراق) به‌پێی حوكمی ماده‌كانی (87، 88، 89) له پێڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای (ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له‌هه‌رێمی كوردستان)، به‌پێی حوكمی ماده‌كانی (90، 91، 93، 96، 97) له پێڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.