شێرکۆ جەودەت: حكومەت بڕێكی دیكە لە مووچەی فەرمانبەران دەبڕێت

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت" حكومەتی هەرێم دەیەوێت لە 21% لە موچەی بنەڕەتی فەرمانبەران ببڕێت و ناویشی دەنێت چاكسازی".

 

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ ١٥ی ئەیلولی ٢٠٢٠ د.شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و هاوكات ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان به‌ میدیای حیزبه‌كه‌ی راگه‌یاند" مەترسییەكی دیكەی گەورە خەریكە ڕووبەڕووری مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەبێتەوە".

 

شێورکۆ جەودەت ڕاشیگەیاند" حكومەتی هەرێمی كوردستان بەنیازە لە 21% مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران ببڕێت كە ئەمەش فێڵێكی دیكەی حكومەتی هەرێمە بۆ زیاتر بڕینی مووچەی فەرمانبەران".

 

ئاشكراشیكرد: هەنگاوی دووەمی هەنگاوەكانی حكومەت دەیەوێت بە یاسای چاكسازی دەستكاری دەرماڵەكانیش بكات كە ئەوەش ڕێژەی دەستكارییەكە بەرزتر دەبێتەوە، بەڵام لە ڕووكەشدا ناوی دەنێت چاكسازی و بەو هۆیەشەوە لێبڕین بەرزتر دەكاتەوە نەك ئەوەی كەمی بكاتەوە.

 

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو ڕوونیشیكردەوە: وەك فراكسیۆنی یەكگرتوو بەردەوام دەبن لە داكۆكیكردن لە مافی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، چونكە ناكرێت حكومەت بە ئارەزووی خۆی و بۆ هەر مانگێك بڕە پارەیەك لە مووچەخۆران ببڕێت.



AM:11:59:15/09/2020