چەند وێنەیەکی کۆنی سبیلجان هەرا دەنێتەوە

چەند وێنەیەکی کۆنی ئەکتەر و گۆرانیبێژی دیاری تورکیا، سبیلجان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەرا دەنێتەوە.


ئەو وێنانە کە وێنەی سەردەمی لاوێتی سبیلجانەو بەشێوەیەکی سەرنجڕاكێشی رووتی گەنجانەوە دەردەکەوێت و، ئەو هونەرمەندە سەرلەنوێ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویان دەکاتەوە، بۆتە مایەی سەرنجی زۆرێک فانەکانی بەتایبەتی سبلیجان لەو وێنانەدا گەنج و شۆخ و وروژێنەر دەردەکەوێت.

 
سبلیجان کە ئێستا تەمەنی ٤٩ ساڵە لە ماوەی پێشوودا ١٠ کیلۆ کەمی کردووە بەشێوەیکەی لەش و لار ڕێک دەردەکەوێت کە جیاوازیەکی ئەوتۆی لەگەڵ تەمەنی گەنجێتیدا نییە.


سبیلجان لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٠ یە، بەڵام لەگەل هەموو دەرکەوتنێکی نوێدا ئەو گۆرانی بێژە شۆخە دەبێتە مایەی سەرسامکردنی هەوادارانی.

 

 


PM:04:00:15/09/2020