خانمە شاعیرێکی ناسراوی کورد بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

خانمە شاعیری دیاری هەولێر و باشووری کوردستان، لەیلا خۆشناو بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا.

 

لەیلا خۆشناو کە لە دایکبووی ١٩٦٣ی شاری شەقڵاوەیە ماوەیەکە تووشی کۆرۆنا بووەو، ئەمڕۆ سێ شەممە بە کۆرۆنا لە هەولێر گیانی لەدەستدا.

 

لەیلا خۆشناو سەرەتای دەستپێکردنی نووسینی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ٢٠٠٠ و دواتر لەسەر دەستی شاعیری ناسراو، ئەنوەر مەسیفی چەند هۆنراوەیەکی بۆ منداڵان نووسی و بڵاوکردەوە.

 

هەروەها دوو نامیلکە هۆنراوەی بۆ مناڵدان بڵاوکردۆتەوەو چەند پرۆژەیەکی شیعری بڵاونەکراوەشی ئامادەیە بۆ چاپکردن.



PM:05:04:15/09/2020