وێنەیەکی دینا پێش نەشتەرگەری جوانکاری بڵاودەکرێتەوە

وێنەیەکی پێش نەشتەرگەری جوانکاری هونەرمەندی ناسراوی لاو، دینا بڵاودەکرێتەوە کە زۆر جیاوازە لە شێوەو ستایڵی ئێستای.


لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی دینا بڵاوکراوەتەوە پێش ئەوەی بەم شێوەیەی ئێستا ناوبانگی دەرکردبێت و، نەشتەرگەی جوانکاری ئەنجام دابێت، ئەو وێنەیە جیاوازیەکی زۆری هەیە لەگەڵ رووخسارو شکڵی ئێستای دینەدا.  

 
دینا لە شاری ڕانیە لەدایكبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە كاری هونەری كردووە و خاوەنی كۆمەڵێك گۆرانی تۆماركراو و چەند ڤیدیۆ كلیپێكە، یەكەم ڤیدیۆكلیپی لەژێر ناونیشانی "شای وڵات" بڵاوكردەوە.

 


PM:07:25:15/09/2020