لوقمان غه‌فوور
دواجار له دهرخستنێكی بێوێنه‌دا زانایه‌كی چینی دانی به‌وه‌دانا كه كۆرۆنا ڤایرۆس له تاقیگه‌ی وۆهان-ی كه‌رتی هێبی چین به‌رهه‌مهێنراوه كه تاقیگه‌یه‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵی حكومه‌تی چین-دایه. شاری وۆهان ئه‌و شاره‌ی بووه سه‌نته‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ڤایرۆس له مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2019.
هه‌روه‌ها ئه‌و خانمه زانایه به‌ڵگه‌ی زانستی بۆ پاڵپشتی قسه‌كانی خستۆته‌ڕوو.
له راپۆرتێكدا له سی ئێن ئێن بڵاویكرده‌وه، زانای چینی خاتوو لی مینگ یان، ده‌ڵێت: "له‌ئاكامی پشكنینی هه‌وكردنی سیییه‌كان له وۆهان، به ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه چۆنێتی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌م ئاشكراكرد".
خاتوو لی مینگ پسپۆری ڤایرۆلۆژی و ئیمینۆلۆژی له كۆلێژی هۆنگكۆنگ بۆ ته‌ندروستی گشتی دوو توێژینه‌وه‌ی فراوانی كردووه له‌سه‌ر هه‌وكردنی سییه‌كان له چین.
یه‌كه‌میان له مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2019 و ئه‌وی تریان له سه‌ره‌تای مانگی كانوونی دووه‌می 2020، پێش ئه‌وه‌ی له هۆنگكۆنگ-ه‌وه بۆ ئه‌مریكا هه‌ڵبێت.
له قسه‌كانیدا وتی: "بڕیارمدا كه ئه‌و دوو راپۆرته بگه‌ینمه به‌رپرسی كاره‌كانم كه له هه‌مانكاتدا راوێژكاره له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، به‌ڵام ئه‌و نه‌ك خۆی هیچ په‌رچه‌كردارێكی نه‌بوو، به‌ڵكو له نێو رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش هیچ قسه‌یه‌ك نه‌كرا".
ده‌شڵێت: "هه‌ستم كرد هه‌موو كه‌س له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌م ئه‌ترسێت، له‌وه‌ی كه هێڵی راستییه‌كان ئاشكرا بكه‌م، بۆیه داوای بێده‌نگ بوونیان كرد ئه‌گه‌ر نا سه‌رنگوم ده‌كرێم".
ئه‌و زانا ڤایرۆلۆژییه ده‌ڵێت:"گومانم نییه كه به‌رپرسی توێژینه‌وه‌كه‌م له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی چین و رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی راستییه‌كانی ونكردبێت".
ژماره‌یه‌كی زۆر له ده‌وڵه‌تانی دنیا و له نێویشیاندا ئه‌مه‌ریكا ره‌خنه‌یان له چین گرتووه كه هه‌ریه‌ك له چین و رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به‌رپرسن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه و ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یان له دنیا شاردۆته‌وه.
د. لی مینگ ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه كه په‌یوه‌ندی كردووه به به‌رسێكی چینی له یۆ تۆب له ئه‌مه‌ریكا كه چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی به په‌له‌ی بۆ بڵاوبكه‌نه‌وه به‌ڵام پشتگۆێیان خستووه. وتیشی: "له‌كاتێكدا ته‌نانه‌ت حزبی شیوعی چین وای بڵاوكرده‌وه كه ڤایرۆسه‌كه له كه‌سێكه‌وه ناگوازرێته‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه".
ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه به‌رپرسانی چینی وتووه ڤایرۆسه‌كه زۆر به‌خێرایی بڵاوده‌بێته‌وه و ئه‌گه‌ری به‌هێزه كه دنیا به‌هۆیه‌وه تووشی زیانی زۆر ببێت، وتیشی: "ڤایرۆسه‌كه له تاقیگه‌ی وۆهان-ه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ بازاڕی فرۆشتنی ئاژه‌ڵه كێوییه‌كان و بازاڕه‌كه‌ش وه‌ك دووكه‌لی دوای ئاگر به‌كارهێنرا". بۆیه ده‌ڵێت: "ڤایرۆسه‌كه سروشتی نییه، به‌ڵكو له تاقیگه‌ی وۆهان-ه‌وه گواستراوه‌ته‌وه".
ئه‌و پشت به هه‌ندێك زانیاری ده‌به‌ستێت كه چنگی كه‌وتووه له په‌یمانگای سه‌ربازی چین كه خاوه‌نی چه‌ند جۆرێكی كرۆنا ڤایرۆسی وه‌ك CC45 و ZXC41- هو پاش گۆڕانكاری له‌م دوو جۆره توانراوه كۆڤید-19ی لێبه‌رهه‌م بێت.
د. لی مینگ باسی له‌وه‌كرد كه زانیاری هه‌واڵگری لایه كه له‌سه‌نته‌ری چین بۆ كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن و چه‌ند پزیشكێكی ناوخۆ و پسپۆری تر له وۆهان ئاگاداری ئه‌وه‌ن. وتیشی: "له‌گه‌ڵ چه‌ند پزیشكێكی تری به‌ناوبانگ سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی راپۆرتێكین كه سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه ڤایرۆسه‌كه دروستكراوی چینه، پشت به‌ستن به‌و دوو توێژینه‌وه‌ی كه خۆم كردووه‌مه و له ئاینده‌یه‌كی نزیك بڵاویده‌كه‌ینه‌وه".
كۆرۆنا ڤایرۆس COVID-19 گروپێكن له ڤایرۆسه درمییه‌كان. ئه‌م ڤایرۆسه به‌به‌رده‌وامی خۆی نوێده‌كاته‌وه، تا له ئه‌نجامدا له‌مانگی 11ی 2019 ڤایرۆسێكی نوێ-ی كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵدا به‌ناوی كۆرۆنا ڤایرۆس سارس- 2، له‌شاری وۆهان-ی كه‌رتی هێبی وڵاتی چین. تا رۆژی 15ی ئه‌یلول، 29 ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س له جیهان تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوون و زیاتر له 933 هه‌زار كه‌سیش مردوون.