دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت" له دوای ئه‌و هێرشەی كه له ساڵی ٢٠١٧دا به چه‌كی كیمیاویی ئه‌نجامدرا، ویستوویه‌تی فه‌رمانی كوشتنی به‌شار ئه‌سه‌د له سووریا بدات. به‌ڵام وه‌زیری به‌رگریی ئه‌وكات دژی ئه‌و خواسته‌ی بووه".
دۆناڵد تره‌مپ به‌شداریی له به‌رنامه‌ی "Fox and Friends" له كه‌ناڵی فۆكسی ئه‌مریكی كرد و له‌باره‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی له‌دوای هێرشه كیمیاوییه‌كه‌ی ساڵی ٢٠١٧ ویستی فه‌رمانی كوشتنی ئه‌سه‌د بدات، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند" من پێم باش بوو ئه‌و بكوژم. به‌ڵام وه‌زیری به‌رگریی ئه‌وكات، جەیمس ماتیس، دژی ئه‌مه بوو. ئه‌و (ماتیس) جه‌نه‌راڵێك بوو كه زیاد له‌وه‌ی كه پێویسته، به‌های بۆ دانرابوو".
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی كه "ئایا په‌شیمانه یان نا له‌وه‌ی ئه‌سه‌دی نه‌كوشتووه؟"، دۆناڵد تره‌مپ وتی" نه‌خێر په‌شیمان نییم، له‌گه‌ڵ ژیان و مردنیشیدا ده‌توانم هه‌ڵبكه‌م. بمویستایه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م هه‌بوو كه بیكوژم به‌ڵام ماتیس دژی ئه‌مه بوو".
سەرۆکی ئەمریکا سه‌باره‌ت به‌و بانگه‌شانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئێران "له تۆڵه‌ی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی پلانی تیرۆركردنی ژمارەیەک كاربه‌ده‌ستی ئه‌مریكی داناوه"، دەڵێت" ئه‌گه‌ر ئێران شتێک له دژی ئێمه بكات، هەزار هێنده‌ی ئه‌وه‌ی ده‌یكات وه‌ڵامه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت".