لە گەرەکێکی ناسراوی بەغدا گەرەکی مەنسور خێزانێکی کورد کە لە باوکێک و دایک و کچێک پێکدێت لە ماڵەکەی خۆیاندا سەربڕدران.
خێزانی دارا رووف کە لە باکوکێک و کچێک و دایکێک پێکهاتوون شەوی رابردوو سێ شەممە لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە دەچنە ماڵەکەیان و باوکەکەی سەردەبڕن و دایکەکەشی بەچەقۆ دەکوژن، هەرچی کچەیە جگە لە دەستدرێژی سێکسی هەردوو قاچ و سەری دەبڕن.
بەپێی زانیارییەکان ئەو چەکدارانە ماڵی ئەو هاوڵاتیەشیان تاڵان کردووە.
پزیشکی دادوەری بەغدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بە رێژەی ٦٠% دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر شیلان، ئەو کچە پزیشکە و لە بەشی شێر پەنجەی نەخۆشخانەی بەغدا کاردەکات و دەرمانساز بووە.
ئەو خێزانە لە بنچینەدا خەڵکی سلێمانین و بۆ ناشتنی تەرمەکانیشیان دەگوازرێنەوە بۆ سلێمانی.