ڤیدیۆ.. ساتی هەڵهاتنی ژن و مناڵەکانی داعش لە تانکەرێکی ئاودا لە کەمپی هۆل لە رۆژئاوای کوردستان

رۆژی ١١ی ئەیلول هێزە ئەمنییەکانی رۆژئاوای کوردستان توانیان پیلانێکی هەڵهاتنی ژمارەیەک ژن و منداڵی داعش لە کامپی هۆڵ لە رۆژئاوای کوردستان پووچەڵ بکەنەوە، ئەو دەمە هەر هێندە لەسەر رووداوەکە باس کرا کە خەریک بووە ژمارەیەک مناڵ ببنە قوربانی.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەمڕۆ ڤیدیۆی ئەو تراژیدیایە بڵاوکراوەتەوە کە ئەو ژنانە خۆیان و منداڵە بچووکەکانیان چوونەتە ناو تانکەرێ بەتاڵی ئاوەوەو کون بڕ کراوە، کاتێک بە بازگەیەکی هێزە ئەمنییەکانی رۆژئاوادا دەڕۆن ئاشکرا دەبن و، ئەو کونە بچووکەی لە تانکیەکەدا بەۆزر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شۆفێرکە دەکرێتەوەو، دەنگی گریانی مناڵ لە تانکەرەکەوە دێت و، لە کاتی رزگارکردنیاندا چەند مناڵێک بێ هۆش دەردەهێنرێن و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە زەحمەت هۆشیان بە بەردا دەهێننەوە. 

 



PM:02:31:16/09/2020