لەبارەی دۆزینەوەی تاوانباری خێزانە کوردیەکەی بەغدا
وەزارەتی ناوخۆ وەفدێک دەنێرێت بۆ هەولێر

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەبارەی کوشتنی خێزانە کوردەکەی بەغداد بڵاوکردەوە کە وەفدێکی باڵا رەوانەی هەرێم دەکات بۆ لێکۆڵینەوەو زانینی وردەکاری تاوانەکە.


لەڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراقدا هاتوە، بەپێی دانپانانەکانی تاوانبارەی سەرەکی، کردەی کوشتنی ئەو خێزانە سێ کەسییە لەلایەن دزێکەوە ئەنجامدراوە.


وەزارەتی ناوخۆی عێراق باس لەوەش دەکات" دەزگا ئەمنییەکان توانیویانە شوێنپێی تاوانبارەکە هەڵگرن و دەستنیشانی بکەن کە روی لە هەولێر کردوە، بەو هۆیەشەوە پاش گەیشتنی بۆ هەولێر دەستگیرکراوە".



هەروەها ناوخۆی عێراق ئاشکرای دەکات، شاندێکی باڵای وەزارەتی ناوخۆ سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر لەسەر ئەو تاوانە.
 


PM:09:11:16/09/2020