نووسینگەی تەلەفزیۆنی زاگرۆس بەر مووشەک دەکەوێت

نووسینگەی تەلەفزیۆنی زاگرۆسی نزیک پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا بەهۆی ئەو مووشەکانەی ئاراستەی ناوچەی سەوزکران بوونەهۆی زەرەری مادی لەو کەناڵە.


بەپیی راگەیاندنێکی کۆمەڵەی بەرگری لە ئازادی رۆژنامەگەری رایگەیاند" ئەو مووشەکەی کە ئاراستەی ناوچەی سەوز کراوە، لەنزیک نووسینگەی کەناڵی زاگرۆس دەکەوێتە خوارەوەو زەرەری گەورە بە بیانی تەلەفزیۆنەکە دەگەیەنێت کە لەنێو کۆمەڵگای دائیرەکانە.

 
لەو راگەیاندنەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە سەرباری زیانێکی زۆری مادی، بەڵام زیانی گیانی بەداوە نەبووە.

 
ئەمڕۆ شانەی ئەمنی عێراق رایگەیاند مووشەکێک لە کۆمەڵگای فەرمانگەکان لەناوچەی سەوز کەوتۆتەوە.

 
کەناڵی زاگرۆس کەناڵێکی نزیک پارتیەو ماوەی چەند ساڵێکە بەرنامەکانی بەزمانی عەرەبی پەخش دەکات.

 


PM:10:35:16/09/2020