وێنە.. تاوانباری خێزانە کوردەکە گەڕێندرایەوە بۆ بەغدا
بەم شەوە کازمی راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە

وێنەیەکی تاوابناری بکوژی خێزانە کوردەکەی بەغدا بڵاو دەکرێتەوە کە لە رێگای فڕۆکەیەکەوە دەگەڕێنرێتەوە بۆ بەغدا.



لە ئەکاوتنی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵێ‌یەتی تویتەر وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە تاوانباری خێزانە کوردەکەی بەغدا بەدەست  چەند ئەفسەرێکی عێراقییەوەیەو سواری فڕۆکەیەکی دەکەن.

 
لەگەڵ ئەو وێنەیەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق  نووسیوویەتی " لەگەڵ هێزە ئەمنییە پاڵەوانەکانمان  سەرپەرشتی لێکۆڵینەوەیەکمان لە کووشتنی ئەو تاوانە قێزونە کرد کە تاوانکار بەهەقی خێزانێکی عێراقی لە بەغدا ئەنجامیان داوە تاگەیشتینە تاوانبارەکە."


کازمی نووسیوویەتی " سوپاسی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و ئاسایشی هەرێم دەکەم کە هاوکاریەکی بەسوودیان لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی فیدراڵی کرد تا بەخێارییەکی پێوانەیی بگەنە توانابنارەکە".

 

دژە تیرۆری کوردستان شەوی ١٦ ی ئەیلول دانپیانانی ئەو تاوانبارەی بڵاوکردەوە کە لە هەولێر دەستگیرکراوەو خێزانە کوردەکەی بەغدای کووشتووە.

 


AM:12:44:17/09/2020