پەرلەمانتارێکی پەرلەمانتاری کوردستان گەندەڵیەکی گەورەی موڵکداری لە سلێمانی ئاشکرا دەکات و داوا لە خەڵک دەکات هاوکاری بن نەهێڵن ئەو گەندەڵتیە بکرێت.
عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان دەڵێت " لەسەر ڕێگای ڕاپەڕین بۆ تاسڵوجە دارستان و سنەوبەرەکانی ئەو رێگایە دەسوتێندرێت، بۆئەوەی ١٢٠ دۆنم زەوی بکەنە پێشانگای ئۆتۆمبیل و بە ١٠٠ ملیۆن دۆلار بیفرۆشن".
لە پۆستێکدا عەلی حەمە ساڵح دەڵێت " ماوەی دوو مانگە بە ھەرچی بەرپرس و دەسەڵاتدارە وتومانە تکایە ڕێگا لەمە بگرن! ژمارەیەک دەسەڵاتدا پلانیان داناوە بۆ سوتاندنی سنەوبەرەکانی ڕێگای ڕاپەڕین بۆ تاسڵوجە".
ئەو پەرلەمانتارە پیلانەکە ئاشکرا دەکات و شێوەی فێڵی داگیرکردنی ئەو زەویانە بەم شێوەیە باس دەکات "شەوانە بە دزییەوە سنەوبەرەکان بسوتێنن ..پاشان نزیکەی ١٢٠ دۆنمە بیکەن بە پێشانگای ئۆتۆمبیل و ١٠٠ ملیۆن دۆلار قازانج ..پلانەکەش ئەوەیە لە ڕێگای شارەوانی سلێمانیەوە ڕێگاپێدانی کاتی بۆ وەربگرن!! ".
عەلی حەمە ساڵح داوا لەخەڵک دەکات رێگری لەم گەندەڵیە بگرین و بە هەمووان نەهێڵن ئەو تەجاوزە لەسەر ماڵ و موڵکی گشتی بکرێت.