دوو سەربازی تورک لەناو هەرێمدا کوژران

گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان هێرشدەکەنە سەر هێزەکانی تورکیا لە ناوچەی حەفتانین و لە ناو عێراق وو زیانی گیانی لە هێزەکانی تورکیا دەدەن.

 
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگری تورکیا کە ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، هاتووە "چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی جیاخواز به‌ مووشه‌ك هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سوپای توركیا له‌ ناوچه‌ی ئۆپراسیۆنی چنگی پڵنگ و له‌ ئاكامدا دوو سه‌رباز كوژران و یه‌كێكی دیكه‌ بریندار بوو".


١٦ حوزەیران سووپای تورکیا ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی له‌ ژێر ناوی "چنگی پڵنگ له‌ ناوچه‌ی "حه‌فتانین" دژی هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌ستپێكردووه‌، هەرچەندە هەفتەیەک تورکیا رایگەیاند شەڕی راگرتووە، بەڵام تا ئێستا هێرشە ئاسمانییەکان لەیەکەم ساتی راگرتنی شەڕەکەوە بەردەوامە.

 

 




AM:10:28:18/09/2020