"بەغدا لەئەمڕۆوە تا ٢٥ی مانگ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت"

تا ئێستا هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌ نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان وه‌ك مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بكرێت، هاوکات ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق دڵنیایی ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت" کە هیچ کێشەیەک لە ناردنی پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروستنەبووە".

 

شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند" ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوانەکەوتوە و کێشەشی بۆ دروستنەبووە، ئەوەی هەیە شتێکی ئاساییە و لە بەغدا هێشتا دەست بە دابەشکردنی مووچە نەکراوە، بۆیە پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش نەنێردراوە".

 

وتیشی" لە ڕابردوودا بە هەمانشێوە بووە، بەغدا لە ١٨ بۆ ٢٥ی هەموو مانگێک دەستی بە دابەشکردنی مووچە دەکرد و لەوکاتەشدا بڕەپارەی هەرێمیشی دەنارد".

 

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دووپاتیشیکردەوە: بە ئەگەری زۆر لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، دەست بە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی عێراق دەکرێت و بڕەپارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش دەنێردرێت.

 

به‌پێی‌ بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانیش، لێبرینی مووچه‌ تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵ به‌ رێژه‌ی ٢١% به‌رده‌وام ده‌بێت، سه‌ره‌ڕای ناردنی ٣٢٠ ملیار دیناری مانگانه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه‌.



PM:03:08:18/09/2020