مەسرور بارزانی: گەشبینم بەوەی لەگەڵ عێراق بگەینە رێککەوتنی کۆتایی

ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ڕایگەیاند" گەشبینە بەوەی لەگەڵ حکومەتی عێراقدا بگەنە رێککەوتنی کۆتایی".

 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە تویتێکدا لە تویتەری فەرمی خۆی ڕایگەیاندووە" هەرچەندە بەربەستی زۆر هەن، بەڵام تیمێكی دانوستاندنی بەهێزمان هەیە و لە مەبەستەكەیاندا یەكگرتوون".

 

باسی لەوەشکردووە: گەشبینم بەوەی لەگەڵ حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ بگەینە چارەسەری كۆتایی لەسەر كێشەكانی نێوانمان.

 

رۆژی ١٠ی ئەیلوول مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان كۆبووەوە و لەبارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و پرسی خاڵە سنورییەکان گفتوگۆیان کرد. 



PM:05:32:18/09/2020