وێنە.. ئاریسا ئەوژەن لەگەڵ هاوژینەکەی دەردەکەوێت

ئاریسا ئەوژەن، خانمە ئەکتەری شۆخی بەرنامەی کۆمیدی بەزمی بەزم، چەند وێنەیەکی سەرنجڕاکێشی خۆی و هاوژینەکەی بڵاوکردەوە.

ئاریسا ئەوژەن خانمە ئەکتەری ناسراوی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینستاگرام" نوێترین وێنەی خۆی لەگەڵ خۆشەویستەکەی بڵاوکردەوە، کە بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی، هاوکات ئاریسا لە نوسینێکیدا بۆ هاوسەرەکەی نووسیوەو دەڵێت" گرنگ نییە ماڵەکەت لە کوێ بێت، بۆ دۆزینەوەت ئەوە بەسە، چاوم بنووقێنم، جا با هەر قوفڵێک، بەدەرگاکەتەوە بێت، عەشق لاولاوێکە دیوار ناناسێ".

 

ئاریسا ئەوژەن خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، یەکێکە لە خانمە ئەکتەرەکانی بەرنامەی شانۆیی کۆمیدیی (بەزمی بەزم)، ھەر لە ڕێگەی ئەو بەرنامەیەشەوە، ناوبانگی ھونەری پەیدا کرد. 



PM:07:10:18/09/2020