عێراق هێز دەجووڵێنێت بۆ ئەم دەروازە سنوریە

حکومەتی عێراق بۆ بەرگرتن لە هاتنی بەڕەوی شیعەی ئێران بۆ مەراسیمی " چلە "، هێزێکی زۆر ڕەوانەی دەروازەی شەلمچە دەکات.

 
ئەو ‌هێزە سەربازیانە ئەمشەو بەرەو دەروازەی شەلمچە جوڵێنران.


ناردنی ئەو هێزە بۆ ئەو دەروازەیە دوای ئەو شەپۆلە دێت کە شیعەکانی ئێران لە هەوڵدان خۆیان بگەیەننە عێراق بۆ بەشداری لە مەراسیمی " چلەی " شیعەکان.


هەرچەندە ئێران بە فەرمی رایگەیاندووە بەهۆی بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، سەردانیکردنی عێراق بۆ ئەو مەراسیمە قەدەغەیە، بەڵام رۆژانە ئێرانییەکان لە هەوڵی شکاندنی ئەو فەرمانەدان دەیانەوێت سەردانی عێراق بکەن. 

 


PM:10:29:18/09/2020