سپی میدیا نامەیەكی نهێنی مەكتەب رێكخستنی یەكێتی بڵاو دەكات

مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان نامەیەكی تایبەتی دەنێرێت بۆ جێگری سكرتێری گشتی‌و دوای لێدەكەن لەدابەشكردنی پۆستە وەزارییەكان،  پشكی شارەكان لەبەرچاوبگیرێت.
بەپێی ئەو نوسراوە نهێنیە كە بەراوری 28-5 پێوەیە‌و كۆپییەكی دەست سپی میدیا كەوتووە، مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی داوا دەكات لەو پشكەی بەر یەكێتی كەوتووە هەردوو وەزارەتی تەندروستی‌و ئاوەدانكردنەوە بۆ كاندیەكانی سلێمانی بێت.
بۆ هەولێریش، مەكتەبی رێكخستن داوا دەكات وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ كاندیدی ئەو پارێزگایە بێت.
سەبارەت بەوەزارەتی شەهیدان‌و ئەنفالكراوەكان، مەكتە رێكخستن داوا دەكات بدرێت بە كاندیدی پارێزگای كەركوك.
وەزارەتی رۆشنبیرانیش بدرێت بەكاندیدێكی یەكێتی لەپارێزگای دهۆك.  



PM:06:19:31/05/2014