وەزارەتی تەندروستی ئاماری هەفتەیەکی دۆخی کۆرۆنا بڵاودەکاتەوەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە هەفتەیەکدا لە هەرێم ١٦٤ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی بەپێی ئەو خشتەیەی بڵاویان کردۆتەوە، "لە 11/9/2020 تا 17/9/2020 39 ھەزار و 316 پشكنین ئەنجامدراوە و 4 ھەزار و 537 كەس وەك ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان تۆمار كراون".
دەربارەی ژمارەی ئەو تووشبووانەی چاكبوونەتەوە ئاشكرا كراوە، لە ماوەی ھەفتەیەكدا 2 ھەزار و 937 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.