له ڕۆژئاوای کوردستان ئامارەکانی ڤایرۆسى کۆرۆنا بهرز دهبێتهوه
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوا ڕایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێرى رابردودا، ١١٣ تووشبووی نوێ ڤایرۆسى كۆرۆنا لە ناوچەکانی باکووری سووریا تۆمار کراون و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە زیاتر لە هەزار کەس".
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری لە رۆژئاوای کوردستان لە راگەیەنراوێکدا نوێترین ئاماری توشبووان و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنای بڵاویکردەوە، بەپێی ئامارەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١١٣ توشبووی نوێ لە ناوچەکانی باکووری سوریا تۆمارکراون.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری ئەوەشی خستوەتەڕوو: تائێستا ١٥ توشبووی کۆرۆنا چاکبونەتەوە، چوار توشبووى ڤایرۆسەکەش گیانیان لەدەستداوە.
بەگشتی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا هەزارو ١٢٠ کەس تووشی نەخۆشی و پەتای کۆرۆنا بوون و ٥٢ کەسیش بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لە دەستداوە، ٣٢٨ توشبووی کۆرۆناش چاکبونەتەوە.
PM:01:15:19/09/2020