شنۆ.. کوژران و بریندار بوونی سێ شوان لەلایەن سوپای پاسدارانەوە

هێزە ئەمنیەکانی سوپای پاسداران لە سنوورەکانی شاری شنۆ سێ شوان کە سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕوماڵات بوون، دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا شوانێکیان گیانی لە دەست داوە.
 
بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنوورەکانی شاری شنۆ سێ شوانی خەڵکی  گوندی "لولکان" سەربە ناوچەی دەشتە بێڵیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا شوانێکیان بە ناوی "حەسەن خەندەپوور" کوژراوە.

لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران دوو شوانی دیکەش بریندار بوون کە هەتا ئێستا ناسنامەیان بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.

PM:04:21:19/09/2020