تەندروستی و ژینگەی عیراق ڕایدەگەیەنێت" له ماوهی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ژمارەی چاكبووەكانی كۆرۆنا زۆرتربووە لەوانەی كە تووشی ڤایرۆسەكە بوون".
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ شەممە ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو سێ هەزارو ٩٠٧ حاڵهتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراوە، هەروەها ٨٣ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و چوار هەزار و ٢٣٢ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە.
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٣١٥ هەزار و ٥٩٧ كەس و لەوانە هەشت هەزارو ٤٩١ كەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٢٤٩ هەزارو ٥٣٩ كەسیان چاكبونەتەوە.