هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی شەڕی حەفتانین و چالاكییەكانی گەریلا بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە بارەی زنجیرە چالاکییەکانی گەریلاوە ڕاگەیەندراێکی بڵاو کردەوە و ڕایدەگەیەنێت" گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە چوارچێوەی هەنگاوی 'کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری و فاشیزم و داگیرکەری و بەرجەستەکردنی ئازادیدا'ی کەجەکەدا چالاکی بەهێزیان ئەنجامدا و لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر سەرباز سزادران کە پێنجیان ئەفسەرن". 

هەپەگە لەبارەی چالاکیەکانی حەفتانین ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:

 

حەفتانین

لە ١٥ی ئەیلول کاتژمێر ١٢:٣٠ دا هێزەکانمان لە گردی شەهید شیلانی گۆڕەپانی کارتالێی حەفتانین لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکی بەهێزیان ئەنجامدا. لەوێ پەناگەیەکی سەربازەکان لەناوبراوە، بەڵام ژمارەی کوژراو و بریندارەکان نەزانراوە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوای چالاکیەکەدا دەستدڕێژیان لە دەوروبەر کرد و ئۆتۆمبێڵی خەڵکی مەدەنیان کردە ئامانج. لەو هێرشەدا زیانێکی گەورەی مادی بەر خەڵکی مەدەنی کەوتووە. ئاگریش بەربووەتە دەوروبەری گوندی کەشانێ.

١٧ی ئەیلول کاتژمێر ١٨:٠٠ لە گردی کاتۆ سولی بەکتۆریای سەر بە حەفتانین سەنگەر و پەناگانای سوپای داگیرکەری تورک بووەتە ئامانجی هێزەکانمان. لەو چالاکیەکەدا لە پەناگاکان لەناوبران، ٥ سەرباز سزادران و ٣ سەربازیش برینداربوو.

دوای چالاکیەکە سوپای داگیرکەری تورک بە هەلیکۆپتەر سەربازە بریندار و کوژراوەکانی لە هەرێمەکە گواستەوە.

سوپای داگیرکەری تورک لە گردی کارتال. گردی شەهید زنار و گەلی شەهید گەڤەڕ دەستی بە ئۆپەڕاسیۆنی داگیرکەری کرد. ئۆپەڕاسیۆنەکە بەردەوامە.

چەلێ

١٧ی ئەیلول کاتژمێر ٠٥:٠٠ هێزەکانمان لە گردی شەهید بیلای چەلێی جۆلەمێرگ لە سوپای داگیرکەری تورکیاندا. لە چالاکیەکەدا سەنگەرێک و سەربازانی ناوی بە تەواوی لەناوبران. دوو کامێران مۆبەس لە گردەکە تێکشکێنران.

سوپای داگیرکەر دوای چالاکیەکە بە ئۆبۆس و فڕۆکە جەنگیەکانی شەڕ هەرێمەکەی تۆپباران کرد و دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد. هێزەکانمان یەکینەکانی ئۆپەڕاسیۆنەکەیان خستە ژێر کۆنتڕۆڵ و کاتژمێر ٠٨:٤٠ کاتێک داگیرکەران ویستیان کامێرای مۆبەس لە هەرێمەکە جێگیر بکەن، هێزەکانمان چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٣ داگیرکەر کوژران. سوپای داگیرکەری تورک کاتژمێر ١٧:٣٠ بە هەلیکۆپتەرئ سکۆرسکی هەرێمەکەی بۆردومان کرد و بە سکۆرسکی کوژراو و بریندارەکانی گواستەوە.

ئەلکێ

لە ١١ی ئەیلولدا سوپای داگیرکەری تورک لە بەرەبەیاندا بە فڕۆکەی شەڕ و هەلیکۆپتەر گۆڕەپانی کاتۆ ژیرکای ئەلککێی شڕنەخیان بۆردومان کرد. دوای ئەوەی بە هەلیکۆپتەر سەرباز لە ناوچەکە جێگیرکران، دەستیان بە ئۆپەڕاسیۆن کرد. هێزەکانمان جموجووڵی سەربازانیان خستە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان و لە هەمانکاتدا لە تیمی بەڕێوەبەری ئۆپەڕاسیۆنەکەیاندا. دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە میدیای شەڕی تایبەتی خۆیدا ڕایگەیاند کە ٣ کوژراو و برینداریان هەیە، بەڵام ئەوە دوورە لە ڕاستیەوە. سوپای داگیرکەری تورک لەلایەن هێزەکانمانەوە گورزی گەورەی بەردەکەوێت و ١٣ی ئەیلول هەندێک لە هێزەکانی لە ئۆپەڕاسیۆنەکە کشاندەوە.

شاخێ

لە ٥ی ئەیلول کاتژمێر ٠٦:٠٠ سوپای داگیرکەری تورک لە گۆڕەپانی شاخێی وان بە هەلیکۆپتەر سەربازیان جێگیر کردد و دەستیان بە ئۆپەڕاسیۆن کرد. لە کاتی ئۆپەڕاسیۆنەکەدا لەنێوان هێزەکانمان و داگیرکەراندا شەڕێکی قوڕس ڕوویدا. لە شەڕەکەدا هەڤاڵانمان عەگید و مەزلۆم کە تا دوایین فیشەکی خۆیان شەڕیان کرد شەهید بوو. ناسنامەکانیان لە داهاتوودا بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەین.

ئۆمەریان

سوپای داگیرکەری تورک لە گوندەکانی سەر بە هەرێمی ئۆمەریانی مێردین جلی هێزەکانمان لەبەردەکەن و کاری کۆنترا ئەنجام دەدەن. زۆربەی گروپە کۆنتراکان لە ژنان پێک دێت. پێویستە گەلەکەمان لە بەرانبەر ئەو گروپە کۆنترایانە کە شەڕی قێزەونی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەڕێوەدەبەن، هوشیار بن.



PM:08:42:19/09/2020